AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٣ ١٦:٤١

جێگری هاوئاهەنگیی نوێنەری وەلی فەقێ لە سپادا؛

گومانی تێدا نییە کە ئێران لە کاتی گونجاودا تۆڵەی ئیسماعیل هەنیە دەکاتەوە

گومانی تێدا نییە کە ئێران لە کاتی گونجاودا تۆڵەی ئیسماعیل هەنیە دەکاتەوە

جێگری هاوئاهەنگیی نوێنەری وەلی فەقێ لە سپای پاسداران بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنیی ڕاستگۆیانە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بێ‌گومان لە کاتی و هەلومەرجی گونجاوی خۆیدا تۆڵەی شەهید هەنیە دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەعید فەرجیان‌زادە لە بیرئانینی ٢٧ شەهیدی کۆی محەمەدیە لە هەمدان ڕایگەیاند: هێزەکانی بەرەی بەرخۆدان لە ناوچە، ڕاهاتووانی قوتابخانەی ئیمامی کۆچکردوو و شەهیدانن و هەر بۆیە، بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەدا قسەی یەکەم دەکات.

سەردار فەرەجیان‌زادە بە ئاماژە بە ڕۆڵ‌گێڕانی بێ هاوتای ئێران لە وڵاتانی ناوچەدا ڕاشیگەیاند: بەرەی بەرخۆدانی حەماس، ئەنساروڵڵای یەمەن، حیزبوڵڵای لوبنان لە شەهیدانی ئێران وانەی بەرخۆدان و خۆڕاگری فێر بوونە و بەو پێیە تامی شکستیان بە ئیسرائیل و هاوپەیمانانی چەشتووە.

ناوبراو هەروەها دوای بیرهێنانەوەی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنیی ڕاستگۆیانە لە وەڵامی ئێران بە هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کۆنسولخانەی ئێران، جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بێ‌گومان بێ‌گومان لە کاتی و هەلومەرجی گونجاوی خۆیدا و بە شێوەیەکی وردبینانە، تۆڵەی شەهید هەنیە دەکاتەوە.

News ID 51520

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha